مەسرور بارزانی لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای نێوەندگیری دەکات و هۆشداری لە داڕمانی هەرێمی کوردستان دەدات.
نامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بایدن، بە مەبەستی هۆشداری دانە بە ئیدارەکەی بایدن تا هەنگاوی کرداری بنێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو تەنگژانەی دێنە پێش نێوان هەولێر و بەغدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوایەک ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ دەستوەردان لەبەربەستکردنی قووڵبوونەوەی قەیرانەکانی حکومەتی ناوەند لەگەڵ هەرێم و ترسی خۆی نیشاندا، کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک داڕمێت ئەگەر قەیرانەکان بێ چارەسەر بمێنێتەوە.
لە نامەیەکدا کە لە 3ی ئەیلولدا نووسراوە و یەکشەممەی ڕابردوو ئاراستەی بایدن کراوە، مەسروور بارزانی نووسیویەتی، لە ساتێکی دژوارداین، ترسم هەیە ڕەنگە بە زەحمەت تێپەڕین بەسەریدا، ئێمە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خوێنمان لێدەچۆڕێت، بۆ یەکەمجارە لە ماوەی سەرۆکوەزیرانیمدا، نیگەرانییەکی گەورەم هەبێ، چونکە هەڵمەتێکی بێ ویژدانانە و دوور لە ئاکار، دژی ئێمە لە ئارادایە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی داڕمانی ئەو مۆدێلە لە عێراقێکی فیدراڵ، کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣دا پاڵپشتی کرد.
بارزانی سەبارەت بە توانای واشنتۆن بۆ رەواندنەوەی قەیرانەکان لە نامەکەیدا بۆ بایدن باسی لەوەکردووە: ئێمە پێمان وایە ئیدارەکەی ئێوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت بەرامبەر ئەو تەنگژانەی بەغدا، بۆ هەرێمی کوردستانی دێنێتەپێش.