لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆکردنەوەی ئیمزای ئەندامانی ئەنجوومەن کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سیپان شێروانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند كه ” له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق له‌ژێرچاودێری د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئیمزا کۆدەکرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌په‌له ڕێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و فشار له حكومه‌تی فیدراڵی بكات بۆ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه 3 مانگه نه‌نێردراوه”.
شێروانی ئاماژەی بەوە کرد، تا ئێستا ئیمزای ٩٦ ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆکراوەتەوە و سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێک لە فراکسیۆنە عێراقییەکان دەکات کە هاوکارن لە ئیمزاکردنی یاداشتەکە.
سیپان شیروانی ئەوەشی خستەڕوو “دڵنایی ده‌ده‌ین هه‌رچی پێویست بێت بۆ وه‌رگرتنی مافی مووچه‌خۆرانمان ده‌یكه‌ین و دڵنیاش بن ئه‌م دۆخه خراپه به‌م شێوازه به‌رده‌وام نابێت”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكبووینه‌ته‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی تهمووز و ئاب-یان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.