بەپێی ساڵنامەی حکومەتی هەرێم بەهۆی کۆچی دوایی پەیامبەری ئیسلام محەمەد ( د.خ ) ڕۆژی 28/9 پشووی فەرمییە لەهەرێم، بەڵام لەنەجەف ئەم پێنج شەممەیە کرایە پشوو،
رۆژی سێشەممە، ئەشرەف مەجید پارێزگاری نەجەف لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەر(د.خ) دەوامی فەرمی لە پارێزگاکەدا رادەگیرێت.
باسی لەوەشکردووە، پشووەکە هەموو دامودەزگا حکومییەکان جگە لە ئاسایش و بنکە تەندروستییەکان و خزمەتگوزارییەکان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، پێشبینی دەکەن بەهۆی چلەی ئیمام حوسێن و زۆری سەردانیکەرانی ئەو شارە رۆژی پێنجشەممە خەڵکێکی زۆر روو لە نەجەف بکەن و بەهۆیەوە قەرەباڵغی دروست ببێت بۆیە پشوو رادەگەیەنن.