كۆمەڵانی خەڵك حكومەتی هەرێم دەناسن!



ن: عەبدولواحێد محەمەد
سی و یەك ساڵە حكومەتی هەرێم دامەزراوە و كاروبارەكان بە چاك و خراپەوە بەڕێوە دەبات، لەو ماوە دوور و درێژەدا چاوەكان هەر لەسەر ئەم حكومەتە بووە، لەهەموو ئەو بوارانەی كە لەلایەن كۆمەڵانی خەڵكەوە جێی بایەخ و وەك پێویستیە بوونیادیەكان سەیر كراوە، لە تەواوی ئەو ماوەیەدا موچە درابێت یان نەدرابێت یان پاشەكەوت و لێبڕینی لێ كرابێت هەموی هەر لە سایەی ئەم حكومەتەوە بووە و كەسی تر ناوی نەهێنراوە، كاتێك باسی ئازادی و ئۆقرەیی كرابێت باسەكان هەر لەسەر ئەم حكومەتە بووە ناوی هیچ دەزگایەكی تر و وڵاتێكی تر نەهێنراوە ئەگەر بەدڵی هەموان بووبێت، یان وەك پێویست نەبوو بێت.

دێینە سەر خزمەتگوزاریەكان، بێگومان پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پێشەوەی هەمویانەوەدێت دیسان هەر بەرنامەی ئەو حكومەتە بووە و ئیتر ئەگەر لەسەر شاڕێگەی خۆی بووبێت یان هەوراز و نشێوی پێ كرابێت، باقی جومگە خزمەتگوزاریەكانی تریش وەك ئاوو كارەبا و رێگاو بان ئەوانەش هەر لەسەر دەستی ئەم حكومەتە بووە، ئەگەر چی بەردەوامبە پینە و بەڕۆوە بووە بەجۆرێك ئەگەر چەند ساتێك باش بووبێت، بێشك چەندین رۆژ بە دڵی ئەم خەڵكە نەبووە.

كاتێكیش باسی پێدراوی شایستەی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ئەنفال و كیمیاباران كراوەكان دەكرێت، لەمەشیاندا چاوەكان هەر لەسەر حكومەتی هەرێم بووەكەسێك نەهاتوە بڵێت من ئەو دامەزراوەیە بە بەرپرس نازانم داوا لە ئەم و ئەو دەكەم، ئینجا وەرە پێدابڕۆ، هەموو پێدراوەكانی تر كە جێگەی بایەخن، كۆمەڵانی خەڵك حكومەتی هەرێم دەناسن، كەسێك نەبووە بڵێت من داوای ئەو مافانە لە دەزگا و دامەزراوەی تر دەكەم و حكومەتی هەرێم بە بەرپرس نازانم ، ئەمە راستی تێدایە ئاخر ئەم خەڵكە بە دەیان هەزار شەهید و دەریایەك خوێنیان بۆ ئەم واقیعە رشتوە، لە پاڵ ئەوەشدا خاك و ئاو و سەرزەمین و بن زەمینیان لێ سوتماك كراوە، بۆیە دەبێت ئەم حكومەتە هەمیشە و بەردەوام لە ئاست ئەو هەموو چاوەڕوانیەدا بێت.چیتر بە پاساوی جۆراوجۆر خۆی لەبەرپرسیارەتیەكان نەبووێرێت، ئەگەر كار بگاتە ئەوەی سواڵیش بكەن، ئاخر سواڵكردن بۆ خەڵكی بەش مەینەتی خۆی زۆر رەوایە، هەرگیز ناچێتە خانەی خۆ چەمانەوەو بچوك بوونەوە، بەڵام ئەگەر گەل سەرگەردان و كاسە بەتاڵا بێت ئەوەیان جێگەی هەزار و یەك پرسیارە، ئەمە لە كاتێكدا ببینن لەسەرەوە هیچ كیماسیەك نیە لە ناز و نیعمەت و ژیانی شاهانە و پارە و پولی بێشوماریش كە بۆ حەزێكی كەسی و ژەمێكی رۆژئاوایی ئەمسەرو ئەو سەری دنیا بكەن، نەك خۆیان بەڵكو كوڕ و نەوە و نەوەكانیان، لەڕاستیدا خەڵك لە قسە و دروشمی باق و بریق تێری خواردیە، كاروكرداری دەوێت و پێی خۆشە بەچاو ئەو واقیعە ببینێت، مخابن تا ئێستا نەبینراوە، بە بڕوای من كاتی ئەوە بەسەر چوە خەڵك بخافڵێنرێ،

مامۆستا و فەرمانبەر نۆرە لە هەواڵی وەفدو وەفدكاری و تەلەفزیۆن و كۆنگرە رۆژنامەنوسی بۆ كروزانەوە بگرن، خۆ لە بیرمانە پێشتر دەیانوت بەغدا موفلیسە و هیچی بە دەستەوە نیە، ئێمە چۆن بێزمان دێت داوای پارە بكەین؟ گوتیان باشە داوا ناكەین، دەی ئێوەچارەسەری بكەن، لە بری دروشم و دروشمبازی و پێ فرۆشتنەوەی كوردایەتی و نەتەوایەتی كە زۆربەی هەرە زۆری ئەم خەڵكە شانازی بەم دوو چەمكەوە دەكەنو قوربانی بێشوماریشیان بۆ داوە، كەچی نەكرا هەر بە حەسرەتەوە بوون، ئێستا دەڵێن ئێمە نیمانە و بەغدا دەبێت بیدات، بەڕاستی خەڵكتان سەرگەردان كردووە، هەر جارە بە عینوانێك ئیدارەیئەم وەزعە شڕە دەدەن و ئەمڕۆ دەسپێرن بە سبەی، بزانن یان نەزانن هزر و بیری ئەم خەڵكەتان بەو هەموو سەودا و سەوداكاریە بە تەواوی ماندی كردیە، كەسیش نازانێت كەی ئەم حیكایەتەدرێژ دادڕە ئەلف لەیلە و لەیلە ئاسا كۆتایی دێت و ئاراستەكان بەرەو ئەوە دەچن ئیتر موژدانەی موچە و قوتی ئەو خەڵكە كۆتایی بێت و وەك مرۆڤی ئاسایی بژین.

لە زاخۆ پۆلیسێك لەكاتی ناوبژی شەڕێكدا گیانی لەدەستدا
پێت لە زاخۆ پۆلیسێك لەكاتی ناوبژی شەڕێكدا گیانی لەدەستدا
تەندروستی پێشمەرگە بۆ مووچە هۆشداری “كارەسات” دەدات
دوات تەندروستی پێشمەرگە بۆ مووچە هۆشداری “كارەسات” دەدات
پەیوەنیدر