تەندروستی پێشمەرگە بۆ مووچە هۆشداری “كارەسات” دەدات



دوابەدوای بایكۆت كردنی دەوام لەلایەن پزیشكان و مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانەوە بەهۆی نەبوونی مووچە و هۆشدارییەكەی ئەمڕۆی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگەش‌ هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ڕێگریكردن له‌ كاره‌سات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌رتی ته‌ندروستی دابه‌ش بكرێت.

د. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ پەیامێك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م، كه‌ قورسایی سه‌ر فریاكه‌وتنه‌كانمان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و هاوكارمان بن ته‌نها بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن و گه‌رم بچنه‌ فریاكه‌وتنه‌كان، داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م بەزووترین كات مووچه‌ی و شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و تایبه‌ت كه‌رتی ته‌ندروستی دابین بكرێت بۆ ڕێگری له‌ كاره‌سات”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمه‌ وه‌ك ده‌زگای ته‌ندروستی ناتوانین و نابینه‌ به‌دیلی كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی و به‌ ڕاستی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ قورسایی گه‌وره‌مان له‌سه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ئه‌ركدا به‌رده‌وامین و ده‌بین، به‌ڵام پشتیوانی داوا ڕه‌واكانی هاوپیشه‌كانمانین و به‌ ته‌نها ئه‌ركی خزمه‌تی ته‌ندروستی به‌ ئێمه‌ ناكرێت و كارمه‌ند و پزیشكانی ئێمه‌ش بێ مووچه‌ و بێ ده‌رامه‌تن ئه‌گه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ گشتی بچنه‌ مانگرتنه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر قورس و دژواره‌ و له‌ سه‌روو توانای ئێمه‌وه‌یه‌”.

پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی دوێنێ ماوه‌ی 72 كاتژمێر مۆڵه‌تیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد بۆ دابەشكردنی مووچە، كە سبەینێ‌ ئەو مۆڵەتە تەواو دەبێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆش، د.پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مناڵان له‌ سلێمانی، له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، “به‌داخه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فێركاری دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید له‌به‌رده‌م داخستندایه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ به‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئیداری و په‌رستاران”.

ئەمڕۆ دوو مانگ و 12 ڕۆژ مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و تا ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 و 8 دیار نییە و خەریكە مووچەی مانگی 9ی دێتەسەر و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بە یاسای بودجە و حكومەتی هەرێمیش ئامادەنییە بە داهاتی ناوخۆی كۆكراوەی چەند مانگی ڕابردوو تەنها یەك مووچەش دابەش بكات و ئەوەش بایكۆتی پزیشكان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە.

كۆمەڵانی خەڵك حكومەتی هەرێم دەناسن!
پێت كۆمەڵانی خەڵك حكومەتی هەرێم دەناسن!
مووچەی هەرێم و دەستوەردانی شیعە كێشە بۆ كۆبوونەوەی سودانی و بایدن دروست دەكات
دوات مووچەی هەرێم و دەستوەردانی شیعە كێشە بۆ كۆبوونەوەی سودانی و بایدن دروست دەكات
پەیوەنیدر