مووچەی هەرێم و دەستوەردانی شیعە كێشە بۆ كۆبوونەوەی سودانی و بایدن دروست دەكات



بەهۆی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەستوەردانی لایەنە شیعەكانی ناو “چوارچێوەی هەماهەنگی” لە كاروبباری حكومەتی عێراق، كێشە بۆ كۆبوونەوەی چاوەڕوان كراوی نێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەمریكا دروست دەكات.

بڕیاره‌ شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی لە ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌مریكا به‌شدار بێت و له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كاندا جۆ بایدن و سودانی كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئاستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌.

ڕۆژنامەی (المدی)ی عێراقی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەست بێت یان بەبێ مەبەست، لایەنەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکەوتوو بوون لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆبوونەوەی چاوەڕوان كراوی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا.

ڕۆژنامه‌كه‌ نووسیویەتی، “به‌ هۆی سیاسه‌ته‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌ستتێوه‌ردان له‌ كاروباری حكوومه‌ت و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌و دیداره‌ی بڕیاره‌ چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌ له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نێوان محه‌ممه‌د شیاع سودانی و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بكرێت، له‌ دیدارێكی گرنگ و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ دیدارێكی ڕاگوزه‌ر و ئاسایی”.

سەرچاوەیەك لە واشنتۆن وتویەتی، “واشنتن دیداره‌كه‌ی نێوان سودانی و بایدنی له‌ دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌ن و چڕه‌وه‌ گۆڕیوه‌ بۆ دیدارێكی ڕاگوزه‌ر و ئاسایی به‌ هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه،‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكە ئه‌گه‌ر دیدارەكە به‌و جۆره‌ بووایه،‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانوسیت ئه‌وا ئه‌نجامی زۆر باشی بۆ عێراق ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ عێراق ڕوو ده‌دات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ده‌یانخواست”.

سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كەن، “سودانی له‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا زۆرتر وه‌كو سه‌رۆكی پێكهاته‌ی شیعه‌ و له‌ناویشیدا چه‌ند لایه‌نێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ردكه‌وێت نه‌ك هی هه‌موو عێراقییه‌كان و ئه‌وه‌ش له‌ ناكۆكییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕوونی ده‌بینرێت”.

سەبارەت بە نێوەندگیری ئەمریكا و ئێران لەلایەن عێراقەوە، ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری چه‌ند چاودێر و پسپۆڕێكه‌وه‌ بڵاویكردۆتەوە، “ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه‌ ڕووی ئێران و به‌ تایبه‌تیی سوپای پاسداران سپی بكاته‌وه‌ و ڕووخسارێكی په‌سه‌ندكراو و ئـــه‌رێنیی به‌و وڵاته‌ بدات، له‌ كاتێكدا عێراق له‌ ناوخۆیدا به‌ ده‌ست ده‌یان ناكۆكیی و دابه‌شبوون و ململانێی مه‌ترسییداره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و ئه‌ولاتر بۆ عێراق ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌ و ململانێیه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات به‌ تایبه‌تیی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌یه‌تی”.

تەندروستی پێشمەرگە بۆ مووچە هۆشداری “كارەسات” دەدات
پێت تەندروستی پێشمەرگە بۆ مووچە هۆشداری “كارەسات” دەدات
بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەندکراوە
دوات بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەندکراوە
پەیوەنیدر