وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ی بەشێكی زۆر لە وەزارەت و فەرمانگەو دەستەكان دابەشدەكرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2022/12/11 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت .
هاوكات ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2022/12/12 مووچەی مانگی 11ی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستی تایبەت
ئەنجومەنی ئاسایش
دەزگای گشتی ئاسایش
ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2022/12/13 مووچەی مانگی 11ی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی داد
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
ئەنجومەنی دادوەری
دیوانی چاودێریی دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاكی
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی
دەزگای گشتی كاروباری مین
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2022/12/14 مووچەی مانگی 11ی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 2022/12/15 مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.