بانكی ناوەندی بڕیاریدا و بەهای دۆلار شكا



بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و به‌راورد به‌رۆژانی ڕابردوو رێژه‌ی كاشی بۆ دوو هێنده‌ زیادكرد، ئەوەش بوووە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا.

ئەمڕۆ سێ‌ شه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق ڕێژەی خستنەڕووی ڕاگەیاند، كە 201 ملیۆن و 395 هەزار و 261 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 64 ملیۆن و 170 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 137 ملیۆن و 225 هەزار و 261 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ‌ بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار، ئەمڕۆ بەهۆی خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلارەوە نرخەكەی دابەزی.

وتیشی، “لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت” و ئەگەری دابەزینی زیاتری بەهاكەی هەیە.

یەکەم بڕیاری تەعریب لە کەرکوک هەڵوەشایەوە
پێت یەکەم بڕیاری تەعریب لە کەرکوک هەڵوەشایەوە
لەنەشتەرگەرییەکدا تاکێک گوارە لە گەدەی منداڵێک دەرهێنرا
دوات لەنەشتەرگەرییەکدا تاکێک گوارە لە گەدەی منداڵێک دەرهێنرا
پەیوەنیدر