عێراق وەڵامی پێشبینییەکانی زانا هۆڵەندییەکەی دایەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی فرانک هوگربیتز، زانای پێشبینیکەری هۆڵەندی دایەوە، سەبارەت بە بەرکەوتنی عێراق بە بوومەلەرزەیەک کە گوڕەکەی لە بوومەلەرزەکەی مەغریب زیاتر دەبێت.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن ئەو قسانەی هۆگرێبێتسی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە: “پرسی پێشبینیکردنی بوومەلەرزە ڕاست نیە و هەرگیز ناتوانرێت بزانرێت بوومەلەرزە کەی ڕوودەدات”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: “دەسەڵاتی گشتی بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەکات، بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقیش لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران دەکەونە چوارچێوەی هێڵی بومەلەرزەییەوە، وەک ناوچەکانی خانەقین، کەلار و عەمارە، ئەو ناوچانە زۆرجار بەرکەوتەی پاشلەرزەی دەبن لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەی ئێران دەهەژێنێت”.

ئەمساڵ چەندین بوومەلەرزەی بەهێز وڵاتانی جیهانی هەژاند، بوومەلەرزەکەی تورکیا بەیەکێک لە بوومەلەرزە بەهێزەکانی ناوچەکە دادەنرێت، دواتر گەیشتە سوریا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس و داڕمانی باڵەخانەکان، هاوکات بوومەلەرزەکەی مەغریب بەهێزترین بوومەلەرزە بوو لە ماوەی ١٢٣ ساڵی ڕابردوودا کە لە ئەنجامیدا سەدان گیانلەدەستدان، بریندار و بێسەروشوێنبوونی لێکەوتەوە.

خوازیارانی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
پێت خوازیارانی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
دەیان دۆنم دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی پێنجوێن سووتا
دوات دەیان دۆنم دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی پێنجوێن سووتا
پەیوەنیدر