بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین دەڵێت، دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین دابەشدەکرێت.
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین رایگەیاندووە، د.کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە یاوەری د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ وەرگرتنی بواری دارایی زانکۆکان و وەرگرتنی رەزامەندی بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین.
راشیگەیاند، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بە زووترین کات دابەشبکرێت.