ئۆكراینا وادەیەك بۆ كۆتایی جەنگ دادەنێت و ڕووسیاش وەڵام دەداتەوە



كرملین وەڵامی لێدوانەكەی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا دەداتەوە كە ڕایگەیاندبوو، پێدەچێت جەنگ لە ساڵی 2023دا كۆتایی بێت.


كرملین لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:”دەكرێت جەنگ سبەینێ‌ كۆتایی بێت گەر زیلیسنكی بیەوێت”.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت ململانێكان ئاڵۆزببن لە ئۆكراینا، لانی كەم تا كۆتایی ساڵی 2025 درێژەبكێشن.

ئاژانسی “سپۆتنیك” لە زاری ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویكردەوە”واشنتن پیلانی هەیە جەنگ لە ئۆكراینادا درێژەبكێشێت، لانی كەم تا كۆتایی ساڵی 2025. پیلان بۆ ئەوە دادەڕێژن، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە لە كەسی ناشارنەوە”.

بە وتەی زاخارۆڤا، میدیاكانی ئەمریكا چێژ لە ماراسۆنی گەندەڵی “كۆشكی سپی- كێیڤ- كۆشكی سپی” وەردەگرن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت:”ئەمەش خواستی ئیدارەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەردەخات، تا كۆنگرێس ڕازی بكات، یارمەتییەكی تر بۆ كێیڤ بە بڕی 37 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2023 دابین بكات. پشكی شێر لەوەدا بۆ پێداویستییەكانی سوپای ئۆكراینا دەبێت، دوای ئەوەش دیاریی دەكرێت چەندی بخرێتە بانكە ئەوروپایی و جیهانییەكان و سندوقە تایبەتەكانەوە”.

هەڵەبجە؛ یەكێتی زانایان لەبارەی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی هاتەدەنگ
پێت هەڵەبجە؛ یەكێتی زانایان لەبارەی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی هاتەدەنگ
كەش و هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات
دوات كەش و هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات
پەیوەنیدر