ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاگرێكی گەورە لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ كەوتەوە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دوو شەممە 11ی ئەیلول، ئاگرێکی گەورە لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە تاتی قەشان كەوتۆتەوە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و سنوورێكی زۆر لە باخ و دار و درەخت و پووش و پاوان سووتاون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بوونی پاشماوەكانی شەڕی ئێران- عێراق و بوونی مین، دەنگی تەقینەوە لەناو ئاگرەكەدا دەبیسترێت.
تیمەکانی بەرگری شارستانی ماوەت و پۆلیسی دارستان و شارەوانی ماوەت بە هاوكاری خەڵكی ناوچەكە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.