سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندین بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و ئێران و هه‌رگيز ڕێگه نادەین هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى باسى له بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ك دراوسێيهكى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق، جه‌ختى له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييهكانى له گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له يادى عاشوورا و چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن دا”.
هەر ئەمڕۆ باڵیۆزی ئێران سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی کرد و سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە شاری کەربەلا کرد.
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد.
ڕوونیشیکردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.