نێچیرڤان بارزانی: یەکڕیزی و تەبایی تاقە ڕێگەی پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌کانمانە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکڕیزی و تەبایی تاقه‌ ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و مه‌ترسى و سه‌ختييه‌كان و پاراستنى فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌ديى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره‌ بۆ گه‌لى كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادی 62 ساڵه‌ى شۆڕشى ئەیلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و بە “دايكى شۆڕشه‌كانى كوردستان” وەسفی کرد.

ڕاشیگەیاند، گه‌لى كوردستان له‌ شۆڕشى ئه‌يلوودا به‌ بڕوا و به‌ره‌نگارى و گيانفيدايى و خوێن و قوربانى، يه‌كێك له‌ سه‌رسه‌ختترين ڕژێمه‌ خوێناوييه‌كانى ناوچه‌كه‌ى به‌ چۆكدا هێنا و ناچارى كرد دان به‌ مافه‌كانيدا بنێت. وێڕاى گه‌له‌كۆمه‌كيى نه‌ياران له‌ دژى شۆڕش و نسكۆش، مه‌شخه‌ڵى شۆڕش هه‌رگيز نه‌كوژايه‌وه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕش بوونه‌ بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان.

سەرۆکی هەرێم دەڵێت: “وه‌ك چۆن يه‌كڕيزى و ته‌بايى، هێز و بنه‌ماى شۆڕشى ئه‌يلوول بوو، له‌م ياده‌شدا جه‌خت له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هاوكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه”‌.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو یەکڕیزیی و تەباییە “تاقه‌ ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و مه‌ترسى و سه‌ختييه‌كان و پاراستنى فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌ديى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره‌ بۆ گه‌لى كوردستان”‌.

لە سێبەری گەندەڵیدا… کوردستان دەبێتە ئەفغانستان؟
پێت لە سێبەری گەندەڵیدا… کوردستان دەبێتە ئەفغانستان؟
ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
دوات ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
پەیوەنیدر