وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوویەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با مام ناوەند دەبێت بە خێڕای ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاڕاستەی باشوور بۆ باکووری خۆرئاوا.
سبەینێ، لە دوای پاش نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 356 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى