ماکسیم ڕێشێتنیکۆف، وەزیری گەشەپێدانی ئابوری ڕوسیا، ڕایگەیاند، ڕوسیا پێشنیاری هەڵگرتنی ڤیزەی گەشتیاری بۆ کوێت، عومان، بەحرەین، سعودیە و مالیزیا کردووە.
ماکسیم ڕێشێتنیکۆڤ لە وتارێکدا لە دانیشتنی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات “گەشتیاری ناوخۆیی: ئاڵنگاریی و دەرفەتەکان لە ڕاستینەی ئێستادا” وتی: “ئێمە کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی ڤیزەی ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵیاندا کاردەکەین، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە نێویاندا هەن، هەروەها پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ڤیزەمان بە کوەیت، عومان، بەحرەین، سعودیە، و مالیزیا کردووە.”
ڕووسیا و چین لە ١ ئابەوە ئامادەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی گەشتیاری، بێ ڤیزە، گروپی گەشتیاری یەکتر وەربگرن.
هەروەها لە هەمان بەروارەوە ئاڵوگۆڕی گەشتی گروپی بێ ڤیزە لە نێوان ڕووسیا و ئێران دەستی پێکردووە، لای خۆیەوە دیمیتری ڤاکرۆکۆڤ بریکاری وەزیری گەشەپێدانی ئابووری ڕوسیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٤ دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕی گەشتیاری بەکۆمەڵی بێ ڤیزە لەنێوان ڕووسیا و هیندستان ئەنجام بدرێت.