پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و بۆ فەرمانبەران بڕیار دەدات



سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دوو پڕۆژە یاسای تایبەت بە فەرمانبەران پەسەند دەكات.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، كە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە و تیایدا خوێندنەوە بۆ چەند بڕیار و پڕۆژە یاسایەك دەكرێت و چەند پڕۆژەیەكیش پەسەند دەكرێن.

بەپێی كارنامەكە، پڕۆژە یاسای هەموواری دووەمی یاسای دڵنیایی لەسەر بەرپرسیارێتی كەسی فەرمانبەرانی دەوڵەت پەسەند دەكات و خوێندنەوەی یەكەمیش دەكرێت بۆ پڕۆژە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران.

هەر بەپێی كارنامەكە، خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ (پڕۆژە یاسای تەندروستی دەروونی) و (پڕۆژە یاسای تۆماركردنی لەدایكبووان و مردووان) و چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكەش.

بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
پێت بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
دوات نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
پەیوەنیدر