یەكگرتوو لەسەر مووچەی فەرمانبەران پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات



دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر هەردوو حکومەتی عێڕاق و هەرێم تۆمار دەکات.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، کە زیانی زۆری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر هەردوو حکومەتی عێڕاق و هەرێم تۆمار دەکات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دابەش نەکردنی مووچە زیانەکانی تەنیا بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی هەرێمە و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی تووشی بارگرانی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سۆنگەی بەرگری کردن لە مافی یاسایی فەرمانبەرانی هەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات و داوای دابین کردن و دابەشکردنی تەواوی مووچە دەکات لە کاتی خۆیدا.

ماوەی 10 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی ئەیلولدا و هێشتتا مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەریەكەیان ئەوەی دیكە تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە و بەو هۆیەشەوە لە بەشێك لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم فەرمانبەران و مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.

 

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ غەرامەی سەر شۆفێران دەركرا
پێت بڕیاری لێخۆشبوون بۆ غەرامەی سەر شۆفێران دەركرا
مامۆستایانی شارێكی دیكەی كوردستان بایكۆتیان ڕاگەیاند
دوات مامۆستایانی شارێكی دیكەی كوردستان بایكۆتیان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر