سەرەڕای زیادكردنی بڕی فرۆشی دۆلار، جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 155 هەزار دینار.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا و بە نرخی فەرمی خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 27 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقی چەندین بڕیاریان دەركردووە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام كاریگەری ئەوتۆی نەبووە و نرخی دۆلار بەبەرزی ماوەتەوە و ئەوەش بۆتە هۆی گران كردنی كاڵا و خۆراك و شمەك لە بازاڕدا.