سودانی: پابەندین بە یاسای بەشەبودجەی هەرێم



سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عێراق ڕایگەیاند: “ئێمە بەردەوامین لەسەر پابەندبوون بە یاساى بودجە و لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ بەشەبودجەی هەرێم دەکەین.”

محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانى ئاماژەی بەوەکرد: “پابەندین بە یاساى بودجەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنى، چاوەڕوانی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق دەكەین.”

سەرۆک وەزیرانى عێراق سەبارەت بە ناردنى بەشەبودجەی هەرێم وتى: “لەسەر بنەماى یاساى بودجە مامەڵە لەگەڵ بەشە بودجەى هەرێم دەکەین.”

وتەکانی سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە وتەبێژى حکومەتى عێراق و وەزیرى دارایی عێراق، جەخت لە نەناردنى پشکى هەرێم دەکەنەوە.

کۆشکی باکینگهام وێنەیەکی دەگمەنی شاژن ئەلیزابێس بڵاودەکاتەوە
پێت کۆشکی باکینگهام وێنەیەکی دەگمەنی شاژن ئەلیزابێس بڵاودەکاتەوە
وەزیری پەروەردە: بەغدا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات
دوات وەزیری پەروەردە: بەغدا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات
پەیوەنیدر