بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، داواكراوێكیان دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (٢٣٠) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، كە بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، داواكراوێكیان بە ناوی (س. ر. ب) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (٢٣٠) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتباری ناوبراو لە كاتی دەستگیركردنیدا ڕووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببوەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كرا.