بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.
مەوداى بینین لە نێوان ٨ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت، لە کاتى تۆز و خۆڵ کەمدەبێتەوە ٣ بۆ ٦ کیلۆمەتر، هاوکات بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەی گەرما ٢٣ پلە دەبێت.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى
بۆ ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی پێشتر دادەبەزێت و خۆڵباین کەمدەبێتەوە و کەش ئاسایی دەبێتەوە.