ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند، بە پێی ئەو زانیارییانەی بە (خەڵک) گەیشتووە، سەرجەم پزیشکان لە سنووری سلێمانی بایكۆتیان کردووە.
د. ئارام محەمەد پزیشکی پلەبەند بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند: ” سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانی سنووری شاری سلێمانی لە نێویاندا نەخۆشخانەی شار، بە سەرجەم پزیشکانی نیشتەجێ، خولاو و پلەبەند بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.”
لە هەمان کاتدا کاتژمێر ١٢ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لەسەر دواکەوتنی موچە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستن و هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن.