سودانی دەچێتە ئەمریکا



محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتای ئەم مانگە بڕیارە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا بکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەکەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات”.

هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی بە “جۆ بایدن” سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، دۆخی عێراق و سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکرێت.

پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە یەکەمجارە سودانی چاوی بە جۆ بایدن بکەوێت.

تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
پێت تەندروستی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
پارە و بودجە و مووچە
دوات پارە و بودجە و مووچە
پەیوەنیدر