سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی ڕاسپارد، کە بەفەرمی وەزیرانی دارایی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی پەرلەمان بکەن، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسانەی لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی درووستبووە.
کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و پشکی هەرێم، تابێێت ئاڵۆزتر و قوڵتر دەبنەوە، هەندێک لە چاودێرانی سیاسی وەک سێگۆشەی بەرمۆدا ناوی دەبەن، بەهۆی نەناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە، وابۆ سێ مانگ دەچێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.