كۆمپانیای iQ هاوبەشیەكی گەورە ڕادەگەیەنێت



كۆمپانیای (ئای كیو) هاوبەشیەكی مێژوویی لە گەڵ تێنسێنت ڕادەگەیەنێت، كە یەكێكە لە گەورەترین بڵاوكارەكانی یاری لە جیهاندا و لە ئێستادا هاوبەشی بۆ سەرجەم یارییەكان كراوە، كە سەرەتا بەPUBG MOBILE دەست پێدەكات.

كۆمپانیای (ئای كیو) دابینكاری ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیك لەعیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاندووە، لە درێژەی هەوڵەكاندا بۆ كەمكردنەوەی خاوبوونەوەی ناردن و وەرگرتنی داتا و مانەوە وەك پێشەنگی دابینكەری پەیوەندییەكان، iQ بووەتە یەكەم هاوبەشی تێنسێنت لە عێراق و ناوچەكەدا، كەیەكێكە لەگەورەترین بڵاوكارەكانی یاری لە جیهاندا.

ڕاشیگەیاندووە، تێنسێنت یەكێكە لە گەورەترین بڵاوكارەكانی یاری لە جیهاندا، بەرهەمی وەك PUBG MOBILEی هەیە و جێ پەنجەی لە ناوچەكەدا دیار و بەرچاوە، iQ لە عێراقدا دەبێتە یەكەم هاوبەشی، كە سێرڤەری پێشكەوتوو بۆ پەخشی یارییەكانی تێنسێنت لە داتا سەنتەرەكانی iQ دابین دەكات و لەسەرەتاشدا بەPUBG MOBILE هاوبەشییەكە دەستپیدەكات و دواتر سەرجەم یارییەكان دەگرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەمڕۆ (٨-١٢-٢٠٢٢) iQ بە شانازییەوە هاوبەشییەكەی لەگەڵ تێنسێنت لە ڕادەگەیەنێت و لە هەوڵدایە بۆ كەمكردنەوەی خاوبوونەوەی ناردن و وەرگرتنی داتا و مانەوەی وەك پێشەنگی دابینكەری پەیوەندییەكان، بۆ ئەم مەبەستە iQ سێرڤەری پێشكەوتوو بۆ پەخشی یارییەكانی تێنسێنت لە داتا سەنتەرەكانیدا دابین دەكات و ئەم هاوبەشییەیان پێكەوە دەبێتە هۆی خێراكردنی ناردن و وەرگرتنی داتا و كەمبوونەوەی ڕێژەی خاوی بۆ ٢٠ میللی چركە.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە سوودێكی دیكەی ئەم هاوبەشییە ئەوەیە كە جەنجاڵیی نێودەوڵەتی كەم دەكاتەوە و بەكارهێنەران و یاریزانان ئەزموونی یاریكردنێكی بێ پچڕان و خاوبوونەوە و بێوێنە ئەزموون دەكەن.

هەموو ئەو یارییانەی تێنسێنت پاڵپشتییان دەكات، ئەم خزمەتگوزارییانە دەیانگرێتەوە، بە تایبەتی PUBG MOBILE كە لە عێراقدا بەناوبانگترینە و دواتر تێكڕای یارییەكان دێنە ریزی هاوبەشییە بێ وێنەكەی iQ.

iQ ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە سەرنجی بەكارهێنەرە نێودەوڵەتییەكانیان بەوە ڕادەكێشین، كە ئەم هاوبەشییە، لەگەڵ تۆڕی ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشمی iQ كار دەكات، كە یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی گرفتی جەنجاڵیی نێودەوڵەتی و هێڵكاریی تەكنۆلۆژیی iQ لە عێراق.

هاوكات وەسیم ئەمجەد، بەرپرسی تەكنۆلۆژیی iQ ڕایگەیاندووە، كە چاوەڕێی ئەم ڕۆژە گرنگە بوون لەگەڵ زیادبوونی هاتنە ناوەوە و دەركەوتنی مۆبایلە زیرەكەكان، شێوازی بەكارهێنانی تۆڕەكان لەلای خەڵكی دەگۆڕێت، ئێمە لە iQ، وەك یەكێك لە دابینكارانی سەرەكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە عێراق، باوەڕیان وایە كە گەشەسەندنی تەكنەلۆجیا دەتوانێت پەرەسەندنی هۆی سەرقاڵی تاكەكان خێراتر بكات، تێنسێنت و پەپجی مۆبایڵ تەرخانكراون بۆ دابین كردنی یاریزانەكان لە عێراق بە باشترین ئەزموونی یاریكردن و گرێدانیان بە چێژ وەرگرتنەوە.

‎ئەو بەرپرسەی iQ باسی لەوەشكردووە، كە بە تێپەڕبوونی كات وەرزشە ئەلكترۆنییەكان و یاری ئەلیكترۆنی دەبێتە یەكێك لە هاوبەشە سەرەكیەكان بۆ ئابووری دیجیتاڵی عێراق و ڕێگەی سەرەكی چێژ وەرگرتن بۆ خەڵكی عێراق.

جێی باسە، پێشبینیی ئەوە دەكرێت ژمارەی بەكارهێنەرانی یارییە مۆبایلییەكان بە تەنها لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦دا، بگاتە ١٠،٢ ملیۆن.

هاوكات ئەم هاوبەشییەیان پێکەوە دەبێتە هۆی خێراکردنی ناردن و وەرگرتنی داتا و کەمبوونەوەی ڕێژەی خاوی بۆ ٢٠ میللی چرکە و کۆمپانیاکانی تێلێکۆم و ئینتەرنێت کە خزمەتگوزاریی وایەرلێس یان لاندڵاینیان هەیە و تۆڕی فایبەری iQ بەکار دەهێنن بۆ دابینکردنی خزمات گوزاری ئینتەرنێتیان، دەتوانن لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بن، هەروەها سوودێکی تری ئەم هاوبەشییە ئەوەیە کە جەنجاڵیی نێودەوڵەتی کەم دەکاتەوە .

لە یاریكردندا هەر بڕێك كە یەكسان بێت بە ٢٠ میللی چركە یان كەمتر بێت، بە ناوازە دادەنرێت، لە ڕێگەی تاقیكردنەوەكانەوە، دەركەوتووە ٢٠ میللی چركە، كەمترین بەهایە كە لە كاتی یاریكردن بە یارییەكانی تێنسێنتدا پیشان دەدرێت، بەڵام ڕەنگە بەكارهێنەر هێشتا لە ڕووی كاراییەوە بەهایەكی كەمتری لەمە هەبێت، تەنانەت ئەگەر ژمارەكە وەك ٢٠ میللی چركە پیشان بدرێت.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە بۆ یاریكردنی چەند یاریزانێك پێكەوە، زۆربەی پرۆسەكانی یاریكردن لە ناوخۆدا ئەنجام دەدرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتركردنی كارایی، بەبێ ئەوەی پێویست بكات بەكارهێنەران خاوەنی ئامێری كواڵتی بەرز بن بۆ یاریكردن بە یارییە ئۆنلاینەكان.

 

پۆلیسی هەولێر؛ داواكراوێك دەستگیر كرا
پێشت پۆلیسی هەولێر؛ داواكراوێك دەستگیر كرا
حەلبوسی لە ژنی یەكەمی جیابۆوە
دواتر حەلبوسی لە ژنی یەكەمی جیابۆوە
پەیوەندیدار