لەشارێکی تری هەرێم کۆلێرا تۆمار کرا



وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە هەولێر 10 تووشبووی کۆلێرا پشتڕاستکراونەتەوە.

رۆژی شەممە، 09-09-2023، بە هاوبەشیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازان، کۆنفرانسێک لە هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ”زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا و کەمکردنەوەی بەرگریی لەش بەرامبەر دژە میکرۆبەکان” بەڕێوەچوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، 10 تووشبووی کۆلێرا لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار کراوە و پشتڕاست کراوەتەوە،

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 117 کەس تووشی کۆلێرا بوون. سامان بەرزنجی باسی لەوە کرد، 10 تووشبووی نەخۆشییەکە لە سنووری پارێزگای هەولێرن.

کۆلێرا لە سنووری هەولێر، سلێمانی و گەرمیان تۆمارکراون،و وەزیری تەندروستیی دەڵێت، ”تەنیا پشکنین بۆ 20٪ی حاڵەتەکانی سکچوون کراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش کۆلێرا بڵاو بووبێتەوە.”

کۆلێرا، نەخۆشییەکی درمی ترسناکە، دەبێتە هۆی هەوکردنی تووندی ریخۆڵە، بەهۆی میکرۆبی بەکتریایی “ڤیبیریۆ کۆلێرا” دروستدەبێت، نەخۆش تووشی سکچوونی تووند و رشانەوە و وشکبوونەوە دەبێت، لەوانەیە ببێتە هۆکاری گیانلەدەستدان ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت.

تەیف سامی دوابڕیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
پێشت تەیف سامی دوابڕیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
ئەگەر مووچــــە نەدرێت!
دواتر ئەگەر مووچــــە نەدرێت!
ەیوەندیدار