خەڵك-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “نەوت‌و غاز موڵکی هەموو خەڵکی هەرێمهو موڵكی هیچ حزب‌و لایەنێک نییە، لەئەنجومهنی وەزیرانیش گوێمان لەهیچ نیگەرانییەک نەبووە لەسەر ئەو پرسه”، ئاماژە بە سەردانی شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش دەكات بۆ بەغدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “نەوت‌و غازی هه‌رێم موڵکی هەموو خەڵکی هەرێمهو هی هیچ حزب‌و لایەنێک نییە، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش تائێستا لەئەنجومهنی وەزیران گوێمان لەهیچ نیگەرانییەک نەبوە”.
له‌باره‌ی گفتوگۆکانیش لەگەڵ حکومەتی عێراق، جوتیار عادل ڕایگه‌یاند، “شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر چوار پرس سەردانی بەغدای کرد، وەک نوسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەو جێگیریکردنی پشکی هەرێم‌و هەروەها بابەتی نەوت کە پەیوەستە ئیستحقاقاتی هەرێمی‌و هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانو نەوتی عێراق تائه‌وكاته‌ی یاسای نەوت‌و گازی عێراق پێشکەشدەکرێت”.
ئاشكراشیكرد، “بیروڕای هەردولا لێکنزیکبون، مەلەفێکی دیکە لەسەر دەروازە سنورییەکان بوو، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێم یاسای دەروازە سنورییەکان بەنادەستووری لەقەڵەمدەدەین، چونکە بەبێئەوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوە بەهەردوو حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی عێراق، دەبێت هاوبەش بێت، بەڵام ئامادەین کە بگەینە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لەدەستور هاتوە”.
وه‌كو وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێت:”بابەتێکی دیکە تایبەتە بەچاودێری دارایی، ئەو بابەتە لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێرو به‌غدا لەئاستێکی باشدایە، لەم سەردانەشدا جارێکی دیکە داتاکانمان داوەتەوە بەههردوو وەزارەته‌كانی دارایی‌و پلاندانانی عێراق، تاڕادەیەکیش باش بیروڕای هاوبەشمان هەبوو”.
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی سه‌ردانكردنه‌وه‌ی به‌غداش جوتیار عادل ئاشكرایكرد، “لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی جەختیكردۆتهوه، پێویستە هەفتەی داهاتوو شانده‌كه‌ی هه‌رێم بچێته‌وه بەغدا بۆ درێژەدان بەگفتوگۆکان، لیژنەی ناوەکی لەنێوان هەردولا دروستبوە، لەسەر مەلەفەکانی نەوت، بودجە، چاودێری دارایی‌و دەروازە سنورییەکان، لیژنەکان بەجیا کاری خۆیان دەکەن”.
له‌باره‌ی نیگه‌رانیه‌كانی یه‌كێتیش له‌حكومه‌تی هه‌رێم، وته‌بێژی حكومه‌ت ڕاشكاوانه وتی:”هەموو بڕیارەکانی حکومەت بەهاوبەشی بونە، ئێمە سەرەتا وتومانە ناکرێت حکومەت بکرێت بەبەشێک لەکێشە سیاسییەکان، هەر گلەییو گازندەیەکیش هەبێت دەبێ لەئەنجومەنی وەزیران باسبکرێت”.
ئه‌وه‌شی وت:”نەوت‌و غاز موڵکی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانەو هی هیچ حزب‌و لایەنێک تەنانەت هی حکومەتیش نییە، لەناو ئەنجونی وەزیران گوێمان لەهیچ نیگەرانییەکیش نەبوە، ئەم بابەتە پەیوەستە بەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان‌و بەرژوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان”.