دانیشتنەکانی پەڕلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە



ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و  خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ و ڕەشنووسی یاسایی دەکرێت.

لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه‌، كاتژمێر ١ی پاش نیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كا‌ته‌وه‌ و تیایدا خوێندنه‌وه‌ بۆ شەش پڕۆژه‌و پێشنیازە یاسا ده‌كرێت.

گرنگترین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەماندا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکرێت و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، بریتین له‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ره‌شنووسی یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی، یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ی ڕژێمی پێشوو، لەگەڵ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و ڕه‌شنووسی دیكه‌ش له‌ خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندان.

پێشبینییەکانی زانایەکی هۆڵەندی بۆ بوومەلەرزە هەمووانی تووشی سەرسوڕمانکرد
پێت پێشبینییەکانی زانایەکی هۆڵەندی بۆ بوومەلەرزە هەمووانی تووشی سەرسوڕمانکرد
قەزای ماوەت بۆردومان دەکرێت
دوات قەزای ماوەت بۆردومان دەکرێت
پەیوەنیدر