وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شەش شاری هەژاندووە و بەهۆیەوە ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش برینداربوون..
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکە شارەکانی حەوز و مەراکش و رزازات و ئەزیلال و شیشاوە و تارودانتی گرتووەتەوە.
ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش بریندار بوون کە دۆخی زۆربەیان ناجێگیرە.