ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سەڵاتی سەرۆك كۆمار بە گوێرەی دەستور, شەونوخونیە بۆ زامنكردنی پابەندبوون بەدەستور, بە واتای كاتێك دەستور پێشێلدەكرێت پێویستە هەڵوێستێكی ئاشكرای هەبێت لەوبارەیەوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی:”دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار بە گوێرەی دەستور, شەونوخونیە بۆ زامنكردنی پابەندبوون بەدەستور, بە واتای كاتێك دەستور پێشێلدەكرێت پێویستە هەڵوێستێكی ئاشكرای هەبێت لەوبارەیەوە, ئەی سەرۆك كۆمار لە كوێیە سەبارەت بەو پێشێلكارییەی دەكرێت, لەسەر مافەكانی هاووڵاتییانی هەرێم و مافە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم, هاوشێوەی فەرمانبەرانی ترو شایستەكانیان لە یاسای بودجەی (2023)”.
سەرەڕای ئەوەی کە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەندکراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش دیاریکراوە بەڵام تا ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.