ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە زیاتر لە ١٠ ماتۆڕسکیلی دزیبوو.
دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییه‌ك كه ماتۆڕسکیلەکانیان لێ دزرابوو، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
هەروەها توانرا لەماڵی تۆمەتباردا دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا.
تۆمەتبار لەدایکبووی ١٩٩٢ کە پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی ٤٤٣ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژەیە لەماوەکانی رابردوودا، چەندین سکاڵا لە پۆلیسی پێنجوێن تۆمارکران لەسەر دزینی چەندین ماتۆڕ، ئەمڕۆش تاوانبارەکە دەستگیرکرا.