مووچەی لیوا هاوبەشەکان کەی دابەشدەکرێت؟



ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە مووچەی لیوا هاوبەشەکان، کە هاوپەیمانان دابینی دەکەن، گەشتۆتە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا دابەش نەکراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم، لە ١٨ ی مانگ لیستی موچەی لیوا هاوبەشەکان ئامادکراوەو دراوە بە هاوپەیمانان و دوای چوار رۆژ و لە ٢٢ مانگی پێشوودا هاوپەیمانان پارەی تەواوی لیوا هاوبەشەکانیان ناردووە.

هۆکاری دابەش نەکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان تائێستا ڕوون نییە، و هیچ لێدوانێکیش لەوبارەیەوە نەدراوە.

تائێستا ئاسۆی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم دیار نییە و جگە لە مووچەی مانگی ٨ ی لیوا هاوبەشەکان حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی دابەش نەکردووە،

مانگانە هاوپەیمانان نزیکەی ٣٢ ملیار دینار بۆ موچەی لیوا هاوبەشەکانی هیزەی پێشمەرگە دەنێرن و لە ماوەی رابڕدوودا چەندان جار هۆشداری توندیان داوەتە هەرێم لەبارەی دواخستنی موچەی لیوا هاوبەشەکان و ریکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

 

سالار مەحمود:بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکات
پێت سالار مەحمود:بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو ئەکات
لە 2006 ەوە تائێستا وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ لە سلێمانی( سفر )بووە
دوات لە 2006 ەوە تائێستا وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ لە سلێمانی( سفر )بووە
پەیوەنیدر