زانکۆلاین بۆ (دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) کارا دەکرێت



وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایگەیاند،لە سبەینێوە زانکۆلاین بۆ (دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) کارا دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە دەرچوانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەێنێت، رۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٣/٩/٩) سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت و ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بەهەمان شێوە بۆ سەرجەم دەرچوانى ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادە کراوە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان کراوە بۆ ئەوەى ئەم دەرچوانەش بتوانن بچنە نێو سیستمى زانکۆلاین.

 

لەکەرکوک هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەپێکراوە
پێت لەکەرکوک هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەپێکراوە
وەرزێکی نوێی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە
دوات وەرزێکی نوێی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر