ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌رزێكی نوێی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی داهاتوش، شه‌ش خاڵ له‌خۆده‌گرێت و هچ بڕگەیەکیان تایبەت نییە بە یاسای نەوت و غاز.
بڕیاره كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ شه‌ممه ئەنجومەنی نوێنەران وەرزێکی نوێی کۆبوونەوەکانی دەستپێبکات، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دوه‌می یاسای بیمه بۆ كارمه‌ندانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌درێت، له‌بڕگه‌ی دوه‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاره‌سه‌ری ماوه‌ی وه‌رگرتنی داواكاریه‌كان تایبه‌ت به ئاواره‌كان ده‌درێت.
بڕگه‌ی سێیه‌می خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ره‌شنوسی یاسای پاراستن له زیانه‌كانی توتن ده‌كرێت و له‌ته‌وه‌ری چواره‌میشدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ره‌شنوسی یاسای ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌كرێت.
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت لەدوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی ئەربەعینی ئیمام حسێن، هاوکات بریارە لەکۆبوونەوەکانی داهاتوودا پرسی ناردنی پارە و یاسای نەوت و غاز ببێتە تەوەری سەرەکی دانیشتنەکانیان.