ئیدارهی وزەی ئەمریکا بڵاوى کردەوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ عێراق نزیکەی ٦٥ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەی وڵاتەکەی کردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەناردەكردنى نەوتى عێراق بۆ ئەو وڵاتە به ڕێژهی لە ٣٣.٥% زیادی کردووە.
ئیدارهی زانیاری وزەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێدا بڵاوى کردەوە، لە سەرەتای مانگی ١ى ئەمساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی ٦ی ئهمساڵ عێراق بڕی ٦٤ ملیۆن و ٧٢ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەی وڵاتەکەی کردووە و ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا بهڕێژهی لە ٣٣.٥% زیادی کردووە.
ئیدارەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، عێراق لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بڕی ٤٨ ملیۆن و ٤٥ هەزار ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەی ئەمریکا کردووە و لە ساڵى ٢٠٢١ دا تەنها بڕی ٢٧ ملیۆن و چوار هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، زۆرترین ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوى عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی ٢دا بووە بە شێوەیەک تەنها لەو مانگە بڕی ١٢ ملیۆن و ١٦ هەزار بەرمیل نەوتی عێراق هەناردەی ئەمریکا کراوە و کەمترین ڕێژەش، کە نۆ ملیۆن و ٣٣ هەزار بەرمیلە لە مانگی شەش دا بووە.
لە کۆتایدا هاتووە، لە ١٠%ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکایە و بەوەش عێراق چووەتە ڕیزی ئەو ١٠ وڵاتەی، کە زۆرترین ڕێژەی نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەن.