دادگای فیدڕاڵی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە



بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو، دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەک کۆبێتەوە کە تایبەتە بە بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و ھەژمارکردنی خزمەتیان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە بۆ کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی دانراوە، رۆژی ١٠ـی ئەیلول دادگاکە لەبارەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆک حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە، بڕیاری ژمارە ٥٦ی ساڵی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت، چونکە بەھۆیەوە مافی فەرمانبەران پێشێلکراوە.

رۆژی ١٤ـی ئاب، دادگای فیدڕاڵی لەسەر ھەمان سکاڵا کۆبووەوە، بەڵام بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکە بۆ ١٠ـی ئەیلول دواخست.

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێت بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
عەلی باپیر: دەسەڵاتدارانی هەرێم هاووڵاتییانیان گرفتار کردووە و خراپتریش بەڕێوەیە
دوات عەلی باپیر: دەسەڵاتدارانی هەرێم هاووڵاتییانیان گرفتار کردووە و خراپتریش بەڕێوەیە
پەیوەنیدر