سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی داوا لە به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان دەکات بەخۆیاندا بچنەوە ئەگەر دەیانەوێت دۆخەکە لەوە خراپتر دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: “ئومێدم نییه بتوانن چاو به‌خۆدا بگێڕنه‌وه”.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لە چالاکییەکی حزبەکەی کە لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، “دوای نزیكه‌ی 33 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی، خه‌ڵك گرفتاره به‌ده‌ست زۆر گرفته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌ده‌ست نه‌بوون و نیوه‌ناچڵیی مووچه‌و بژیوییه‌وه، كه له ڕاستیدا گرفتی له‌وه گه‌وره‌تریشمان هه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌یان والێكردوه كه‌متر هه‌ستی پێده‌كا، ئه‌گه‌رنا گرفتی كاڵبوونه‌وه‌ی ئیمان و عه‌قیده و، ئینتیما و، ڕه‌وشت و ئاكار و، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان زۆر گه‌وره‌ترن”.
وتیشی: “حوكمڕانانی ئێستامان بارودۆخی خه‌ڵكیان به‌م دۆخە زۆر خراپه گه‌یاندوه‌و، ئه‌گه‌ری هه‌یه لێره كۆتایی نه‌یه‌ت و به‌ره‌و خراپتریش بچێت”.
راشیگەیاند، “به‌داخه‌وه كه كه‌سانێك داهاتووی ئه‌م خه‌ڵكه‌یان كه‌وتۆته ده‌ست، بیركردنه‌وه‌و بوونناسییان چه‌وته، وا ده‌زانن خه‌ڵك و وڵات بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌وان و ده‌وروبه‌ریان دروستكراون، بۆیه نه‌خشه‌ی وڵات وا ده‌كێشن كه به‌رژه‌وه‌ندییان دابین بكات و، حه‌قیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه نیه چیی به‌سه‌ردێ، چونكه هه‌ر له بیركردنه‌وه‌یاندا نیه كه ئه‌وان خاوه‌ن و به‌رپرسی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن”.
سەرۆکی کۆمەڵ دەڵێت: “له ئه‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه سه‌قه‌ته له نێوخۆی هه‌رێمدا، به‌غداش لێمان بێمنه‌ت و بێشه‌رمه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانیش هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵیی و ناعه‌داله‌تیی و سته‌میان هه‌یه، به‌ڵام لای خۆمان ئه‌وانه هێنده زۆرن عه‌یبه‌كانی وانیان شاردۆته‌وه‌و به‌غدا قسه‌ی له‌سه‌رمان هه‌یه”.
عەلی باپیر وتیشی: “ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه له‌وه خراپتر نه‌بێت، پێویسته به‌جیددیی چاو به‌خۆدا بگێڕنه‌وه. كه به‌داخه‌وه ئومێدم نییه بتوانن چاو به‌خۆدا بگێڕنه‌وه”.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی کەرکوكیش ڕایگەیاند، “ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردووش‌دا له كه‌ركوك ڕوویدا و خوێنی كورد به‌ناهه‌ق ڕژا، ده‌ره‌نجامی بچووكبینی و ده‌مارگیریی حیزبییه. با چیتر خه‌ڵكی هه‌رێم و كه‌ركوك و شوێنه‌كانی دیكه‌ش باجی هه‌ڵه و ناته‌باییه‌كانی ئێمه نه‌دا، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك ڕوویدا بپه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی دیكه‌ش، ئه‌و هه‌موو ته‌نگه‌نه‌فه‌سیی و بارگرژییه ڕۆژێك هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه”.