بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی تایبەت بە دامەزراندن و مۆڵەت پێدانی پڕۆژەکانی ماسی مەرج و ڕێنماییەکانی بڵاوکردەوە.
لە ڕێنامییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆژەکانی ماسی دابمەزرێنن دەبێت پابەندبن بە مەرج و ڕێنماییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی مۆڵەت کە چەند خاڵ و بڕگەیەک لە خۆ دەگرێت، ئەو کەسە دەبێت فەرمانبەر نەبێت و تەمەنی لە ١٨ ساڵ زیاتر بێت، زەوییەکە تەنها بۆ پڕۆژەکە بەکاربهێنێت و لە ژێر ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان پڕۆژەکە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی سەرجەم بڕگە و ڕێنماییەکانی بڵاوکردەوە.