پووتین چەكە ئەتۆمییەكەی ئامادەكرد



ڕووسیا هەوڵ دەدات لە وەرزی زستاندا خۆی كۆبكاتەوە بۆ جەنگی بەهار تا هێرشی نوێ دەستپێبكات بۆ سەر ئۆكراین و پووتینیش پەیامی ئامادەیی بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

ینس ستولتنبرگ سەرۆكی هاوپەیمانی ناتۆ دەڵێت ڕووسیا هەوڵ دەدات بە جۆرێك لە جۆرەكان شەڕ بۆ ماوەیەكی كورت ڕابوەستێت، تا بتوانێت خۆی ڕێكبخاتەوە و لە وەرزی بەهاری داهاتوو هێرشەكانی دەستپێبكاتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەندامانی ناتۆ بەردەوامن لە هاوكارییە بێ پێشینەكانیان بۆ ئۆكراین بە چەك، سەرباری مەترسی ئەگەری كەمبوونەوەی چەك و پێویستییەكان لە كۆگاكانی خۆرئاوادا.

هاوكات ڤلادیمێر پوتین سێ پەیامی هۆشداری توندی دایە خۆرئاوا دوای چەند كاتژمێرێك لە هێرشی ئۆكراین بۆ سەر پێگەكانی ڕووسیا لە قوڵایی خاكی ڕووسیادا.

پووتین ڕایگەیاند هیچ جووڵەیەكیان بە چەكی ئەتۆمی بۆ هیچ شوێنێك نەكردووە، بەڵام هاوپەیمانەكانیان دەپارێزن بەهەموو هۆكارێكی بەردەست هەر كاتێك پێویست بكات.

لای خۆیەوە ئەمریكا پووتین تۆمەتبار دەكات بە نەبوونی بەرپرسیارێتی و هەڕەشەی چەكی ئەتۆمی دەكات جارێكی دیكە.

لای خۆیەوە توێژەری ڕووسیا لە پەیوەندییەكانی دەرەوە ئەلێكسەندەر ئارتاماتوڤ دەڵێت پووتین دەیەوێت پەیامێكی نوێ بە خۆرئاوا بگەیەنێت.

دەشڵێت: هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن جەنگ بەردەوام دەبێت، هاوكارییەكانی ئەمریكا و خۆرئاوا بۆ ئۆكراین بەردەوام دەبن بەجۆرێك پەرەیان پێ دەدرێت كیێڤ قوڵایی خاكی ڕووسیا بۆردوومان بكات.

ڕوونیشیكردەوە سەپاندنی گەمارۆكان بەردەوام دەبن لەسەر ڕووسیا و كیێڤیش هیچ خواستێكی بۆ گفتووگۆ نییە، بەڵكو خوازیاری پەرەسەندنی زیاترە و ناو خاكی ڕووسیا بۆردوومان دەكات.

پەرەسەندنی ئەتۆمی مەترسیداترین گوتەی پوتینە، كاتێك دەڵێت چەكی ئەتۆمی وڵاتەكەی بەشێكە لە جەنگی ئۆكراین، بەڵام لەبارەی كاتی بەكارهێنانیەوە دەكەوێتە سەر پێویستی.

ئەو توێژەرە ڕووسییە دەڵێت: پەیامی ڕووسیا ڕوونە پشت بە بڕوا ئەتۆمییەكەی دەبەستێت كاتێك خۆرئاوا بەردەوام بێت لە پشتیوانی كیێڤ لە كردنە ئامانجی قوڵایی خاكی ڕووسیا، واشنتن كڵاوەی ئەتۆمی لەوڵاتانی ئەندامی ناتۆی نزیك ڕووسیا بڵاوەپێبكات، پشتیوانی ئەمریكا بۆ كیێڤ بە مووشەكی درێژمەودا و ناوەند كە بتوانن بگەنە نێو خاكی ڕووسیا.

لای خۆیەوە ئەكادیمی تایبەت بە ئۆكراین محەمەد بابا دەڵێت: ئەگەری كراوە بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام پووتین كێشەی لەگەڵ قەبارەی بڕیارەكەی هەیە بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی بەریكەوتووە.
پووتین دووپاتیشیكردووەتەوە بەهیچ جۆرێك سازش لەسەر ئەو چوار هەرێمەی ئۆكراین ناكات كە ئەیلوولی ڕابردوو خستنیە سەر ڕووسیا.

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی زانكۆیەكی بەریتانی لە هەولێر دانا
پێت مەسرور بارزانی بەردی بناغەی زانكۆیەكی بەریتانی لە هەولێر دانا
دیوار و باخی گۆڕەکان لەناو جەرگەی شاردا
دوات دیوار و باخی گۆڕەکان لەناو جەرگەی شاردا
پەیوەنیدر