دژوار فایەق راوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەمیانی بەشداریکردن لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند،حکومەتی هەرێم لەبەر مووچە خۆران بەو پرۆژە یاسایە رازییبوو، بەڵام خەڵکانێک ئەم ڕێککەوتنەیان دەستکاری کردووە لەنیو پرۆژە یاساکە و خەڵکانێک دەیانەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە بکەن نەک حکومەت.
دژوار فایەق ئەوەشی ئاشکراکرد، “سەرجەم ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند کراوە لەسەر پرۆژە یاساکە و پشکی هەرێم لەنێو یاساکەدا، بەداخەوە لەلایەن چەند کەسیکەوە دەستکاری کراو گۆڕانکارییان تێدا کرا”.
ئەو ڕاوێژکارە ئەوەشی باسکرد، حکومەتی ناوەند بۆ پشکی پارێزگاکانی تری عێراق هیچ پارەیەک بۆ مووچە نانێرێت، بەڵکو تەنها شایستەکانیان دەنێرن ئەگەر نا بوودجەی ئەو پارێزگایانە زۆۆر زەبەلاحە، بەڵام تەنها لەگەڵ هەرێم ئەو بڕیارانە دەدات.
دژوار فایەق راشیگەیاند، “حکومەتی هەرێم فشارێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەرە و ئەگەر ئەو فشارانە لەسەر ئەمریکا بوایە دەڕوخا”.