بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی بە ئۆتۆمبیل لە هاووڵاتیەكی دا و دواتر ڕایكرد، دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبار (س ، م ، ق) بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كرا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە بەهۆی ئەوەی لەڕێكەوتی ٨ / ٨ / ٢٠٢٣ لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری بە ئۆتۆمبیلەكەی لە هاووڵاتیەكی دابوو بەناوی ( دلێر عبدالقادر عبداللە) و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا و هەڵهاتبوو .