ڕێگای سیتەك نۆژەن دەكرێتەوە



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقام و ڕێگاكان بەردەوامە و ئەمڕۆش شەقامی سیتەك بڕینی قیری بۆ كرا.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی ئامێرەکان و تیمەکان بەشدارن لە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و فروانکردن و چاکسازی لە شەقامی (سیتەک) لەبەردەم تونێلی پێشڕەوەوە بەرەو شەقامی سیتەک.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەرئەوەی ڕێگای سەرەکی شوێنێکی گەشتیاریە و زۆربەی هاووڵاتیان بەکاری دەهێنن، ئەمڕۆ چوار شەممە دەستکرا بەقشت کردن (بڕین)ی شەقامەکە.

ڕێگای سیتەك، شاری سلێمانی بە بەشێكی زۆری ناوچەی شارباژێڕەوە دەبەستێتەوە، كە ناوچەیەكی گەشتیارییە و بە ناوچەیەكی كوێستانی و هاوینەهەواری زۆر بەناوبانگە.

پەروەردە گۆڕانکاری لە سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران کرد
پێت پەروەردە گۆڕانکاری لە سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران کرد
حكومەتی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند
دوات حكومەتی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند
پەیوەنیدر