ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، وێڕای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق چەندین ڕێكاری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر.
ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رزبوه‌وه و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی به ١٥٤ هه‌زار و ٧٠٠ دیناری عێراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژی ٤ ئەیلوول ٢٥ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلار و دوێنێ ٥٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد خستەبازاڕەوە.