پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌ی له‌ناو ئوتومبێلێكدا دزیبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه بڕی 30 هه‌زار دۆلاری له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا لێدزراوه، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە کە سه‌رئه‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و بڕێك له‌و پارەیهدا كه تۆمه‌تبار دزیبووی.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمه‌تبار ( پ، و، ا) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه‌و تۆمه‌تبار پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه.