نزیکەی دوو هەزار گەشت لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجامدراوە



ڕۆژی چوارشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ئاماری سەرەتایی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن گەیشتوونەتە عێراق.

عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی، ڕایگەیاند، “ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی (بەغدا – بەسرە – نەجەف)ەوە گەیشتوونەتە عێراق نزیکەی ٢٥٧ هەزار هەزار زیارەتکار بووە و بە گشتی ١٨٥٠ گەشتیان کردووە.

عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی ئاماژەی بەوەشکرد: ” فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئامارەکانی بڵاوکردەوە، بەو پێیەی ١٤٠٠ گەشتی وەرگرتووە کە ٢٠٠ هەزار زیارەتکاری تێدابووە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە ٤٠٠ گەشت و ٥٠ هەزار زیارەتکار، هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە ٥٠ گەشت و حەوت هەزار زیارەتکار لەڕێگەی فڕۆکەوە گەیشتوونەتە عێراق.

بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەم ئامارە بۆ ماوەی نێوان ١٥ ئاب تا ٣ ئەیلوولە”.

موسڵمانانی شیعە یادی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن دەکەنەوە، چل ڕۆژ دوای عاشورا، ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هاوەڵەکانی لە کەربەلا دەکەنەوە.

تۆمەتبارێك سەرلەنوێ دەستگیرکرا
پێت تۆمەتبارێك سەرلەنوێ دەستگیرکرا
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
دوات کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
پەیوەنیدر