وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت حکومەتی عێراق به گشتی داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بكات و قه‌ره‌بوویان بکاتەوە.
عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، بۆ شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی، به گوێره‌ی یاسا، مافێكی یاسایی خۆیانه و ئه‌ركێكیشه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
ڕاشیگەیاند، له‌م كابینه‌یه‌دا پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووە و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ كراوە و بڕیار درا له بری زه‌وی، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ڕزگاربووی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسیی دیاری بكرێت، بۆ ئه‌و پرسه‌ش ڕێكاری پێویست گیراوه‌ته به‌ر و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و خودی سه‌رۆك وه‌زیران چاودێری ده‌كات.
وتیشی، “لەبواری خوێندندا رێكاری پێویست گیراوه‌ته به‌ر و ڕێنمایی ده‌ركراوه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمان بۆ ئه‌وه كردووه باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكرێت. له كابینه‌كانی پێشوودا پاره ده‌درا به خوێندن بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه ئێمه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بری پاره، كورسی خوێندنمان بۆ دابین كردوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “پرسی به جینۆسایدناساندنی كه‌یسه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان زۆر گرنگه، كارمان له‌سه‌ری كردووه، زۆربه‌ی دۆسییه‌كان له دادگا یه‌كلا كراونه‌ته‌وه و له پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری بۆ ده‌رچووه، هه‌ر له دۆسییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و فه‌یلییه‌كان و ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش كه هه‌بووه، كارمان له‌سه‌ر كردووه، له دادگا بڕیاریان بۆ ده‌رچووه، پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری ده‌ركردووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق به گشتی داوای لێبوردن بكات و حكومه‌تی عێراقیش قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان بكاته‌وه. به‌داخه‌وه تا ئێستا به شێوازی جۆربه‌جۆ خۆی لێ ده‌دزێته‌وه”.