هۆشداری لە مەترسیی لیواكانی پاسەوانی سنوور دەدرێت



 

هۆشداری دەدرێتە گەنجانی كورد لە چوونە نێو ئەو لیوایانەی بەغدا بۆ پاسەوانی سنوور پێكیاندەهێنێت، چونكە ڕەنگە ئەم هێزە دواجار لە دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێم بەكاربهێنرێتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار قسەیان بۆ (خەڵك) كردووە، دەڵێن ئەو هێزە بە هەماهەنگی نێوان ئێران و عێراق و بە ئاگاداری توركیاش پێكدەهێنرێت، لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران و توركیادا بڵاوەی پێدەكرێت.

سەرچاوەكان دەڵێن ئەم هێزە هێندەی بۆ گەمارۆدان و گووشار خستنەسەر هەرێمی كوردستانە، هێندە بۆ ڕێگری لە هاتووچۆی پارتە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران و توركیا نییە، چونكە ئەو چەند لیوایە ناتوانن ڕێگری لەجموجۆڵی ئەو هێزانە بكەن لەسەر سنوورەكان.

شرۆڤەكاران هۆشداری دەدەنە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پێكهاتنی ئەم هێزەدا بكات، بەتایبەت كە ئێستا لە بەغدا دەوڵەتێكی بەهێز نییە و لەژێر كاریگەری دەستوەردانی دەرەكیدایە، زۆرینەی هێز و گرووپە چەكدارەكانی عێراق لەلایەنی دەرەكییەوە هاوكاری دەكرێن و بۆ زۆر بابەتیش سوودیان لێوەردەگیردرێت، بەتایبەت زانیاری هەیە بەشێك لە گرووپە شیعەكان بۆ دەرەوەی عێراق دەبرێن.

لەگەڵ كردنەوەی ماڵپەڕی تایبەت بە دامەزراندن بۆ ئەو لیوايانە بە دەیان هەزار گەنجی كورد سەردانی لینكەكەیان كردووە، سەرچاوەكان هۆشداری دەدەن كە دوورنییە ئەم هێزە لەبەرژەوەندی دەوڵەتێكی گەورەی هەرێمی بۆ دەرەوەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش بۆ كاری پێویست ڕابگوێزرێن.

لەئەوبارەیەوە حسێن كاكیلی، كادیری بەشی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی ئێران و عێراق فشارێكی زۆریان بۆ سەر حكومەتی هەرێم هێناوە بۆ ئەوەی ئەویش فشار لەسەر ئێمە بكات، حكومەتی عێراق دەیەوێت هێزی پاسەوانی سنوور جێگیر بكات كە لەنێویشیاندا كورد و هاووڵاتی هەرێمیان تێدایە و سەر بە حكومەتی عێراق دەبن.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی پێكهێنانی ئەو لیوایە لەسەر حیزبە ڕژهەڵاتییەكان، كاكیلی دەڵێت “ئێمە پێشمەرگەمان نەناردووەتەوە بۆ ناوخۆ بەڵكو ئەو چالاكییانەی دەكرێن لەلایەن پێشمەرگەی ناوخۆوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام تاران و بەغدا ئێمەیان كردووەتە بەهانەیەك بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەكانی حكومەتی هەرێم”.

ئاماژەی بەئەوەشكرد “ئەو هێزەی بەغدا دروستیدەكات، كاریگەری لەسەر ئێمە نابێت، چونكە ئێمە پێشمەرگە نانێرینە دیوی ڕۆژهەڵات، ئەوەی هەیە پێشمەرگەكانی ناوخۆی ڕۆژهەڵات ئەنجامی دەدەن، بۆیە ئەو هێزەی دروست دەكرێت، بۆ گووشارهێنانە بۆ هەرێمی كوردستان”.

(خەڵك) پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەوە كرد، یەكێك لە بەرپرسەكان ڕایگەیاند بەهۆی گۆڕانكارییەكانەوە ناتوانن لێدوان بدەن.

لای خۆیەوە موسەنا ئەمین ئەندامی كوردی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ (خەڵك) بەرگری لە پێكهێنانی ئەو لیوایانەی عێراق دەكات و دەڵێت “بۆ پارێزگاری لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و بە ئاگاداری و لەسەر داواكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان  پێكدێت.

هەواڵگری ئەمریكا هۆشدارییەكی زۆر توند دەداتە توركیا
پێت هەواڵگری ئەمریكا هۆشدارییەكی زۆر توند دەداتە توركیا
ئەوەی لەبارەی کریپ نۆتێلا نایزانیت
دوات ئەوەی لەبارەی کریپ نۆتێلا نایزانیت
پەیوەنیدر