سیستمی بەرگری ئاسمانی لە سنورەكان دادەنرێت؟



 

بڕیارە سوپای عێراق سیستمی بەرگری ئاسمانی لەسنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران وتوركیا دابنێت، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەڕلەمانی كوردستان لەبارەی دانانی سیستەمی بەرگری ڕایگەیاند، ئەو پرسە تائێستا لەبواری پڕاكتیكی جێگیر نەبووە، دەبێت دیراسە بكرێت.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەڕلەمانی كوردستان لەبارەی دانانی سیستەمی بەرگری لەسنوورەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە وەكو قسەیەك بیستوومانە گوایە سوپای عیراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەنێوان سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران وتوركیا دابنێت، بەڵام ئەو پرسە تائێستا لەبواری پڕاكتیكی جێگیر نەبووە.

لەبارەی كاریگەریەكانی دانانی ئەو سیستەمە دەڵێت، پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشمەرگە هەیە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی تری هەرێمی كوردستان، دەبێت دیراسەی دانانی ئەو سیستەمە بكرێت كە ئایا لەئێستادا دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بوونی باشترە یان نا.

ئەوەی لەبارەی کریپ نۆتێلا نایزانیت
پێت ئەوەی لەبارەی کریپ نۆتێلا نایزانیت
ئەسحابەسپی، ناوێکی بێ مێژوو
دوات ئەسحابەسپی، ناوێکی بێ مێژوو
پەیوەنیدر