به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ئه‌نجامی پێكدادان لەنێوان تراكتۆرێك و ئۆتۆمبێلێك له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ڕووداوێکی هاتووچۆدا له قه‌زای پێنجوێن كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە له‌نێوان تراكتۆرێك و ئۆتۆمبێلێك له جۆری پیكاب ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفری تراكتۆره‌كه گیانیله‌ده‌ستداوه و شۆفێر و سه‌رنشینی پیكابه‌كه برینداربوون.